
وهرزى دروێنهى گهنم له گهرمیان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەلایەن بەغداوە بڕی 57 ملیار دینار وەك بەشێك لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕەوانە كراوە ئەمڕۆش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارە بەسەر جوتیاراندا، هاوكات لەكۆی 130 ملیار دینار تەنها 25 ملیار بۆ سلێمانی هاتووە.
نەسرین ئەحمەد، سەرپەرشتیاری سایلۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو بڕی 57 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە نێردرا بۆ هەرێم ، دواتر پارەكە كرا بە چەك و ئەمڕۆش لەڕێگەی بانكەكانەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارە بەسەر جوتیاراندا
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 57 ملیار دینارە، بڕی 25 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها بڕی 20 ملیاری بۆ پارێزگای هەولێرە و 12 ملیاریشی بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە یەكەم بەشی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانە، بەڵام بڕێكی زۆر كەمە چونكە ئێمە لە سنوری سلێمانی بەبڕی 130 ملیار دینار گەنمان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق كردووە، تەنها بڕی 25 ملیارمان بۆ تەرخانكراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









