
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-
ئەمڕۆ، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، لەنێویاندا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی.
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی سەرەکی لەخۆدەگرێت، لەوانە:
– پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
– پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
– گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی.
کۆبوونەوەکە دوای لوتکەی نێوان پارتی و یەکێتی دێت
ئەم کۆبوونەوەیەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کاتێکدایە کە رۆژی 27ی ئەیلول، بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێ کرد.
هەروەها رۆژی 14ـی تەمموزی 2025، هەردوو سەرکردە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا و تیایدا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەکان و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









