
مووچە بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
وەزارەتی دارایی هەرێم كۆتایی بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمنبەرانی هەرێم هێنا بۆ مانگی نۆ، هاوكات ئەو فەرمانبەرانەشی كە ئەپلیكەیشتنی KRDPASSیان دابەزاندووە، دەتوانن ئێستا لە مۆبایلەكانیانەوە سەیری بڕی مووچەكانیان بكەن كە بۆ مانگی نۆ بۆیان تەرخانكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوێنێوە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینان كۆتایی هاتووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، ئەو لیستەش هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگەكانی پێشوو بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادەكراوە كە بەغدا داوایكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشی تەكنەلۆجیا و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیران لیستی مووچەی مانگی نۆیان لە ئەلیكەیشنی، KRDPASS دابەزاندووە و ئەو فەرمانبەرانەی كە ئەو ئەپلیكەیشنەیان دابەزاندووە لە مۆبایلەكانیان ئێستا دەتوانن بڕی مووچەكانیان و وردەكاریەكانی مووچەی مانگی نۆیان ببینن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لەسەر شانی ئێمە ئەوەیە كە لیستی مووچەی سەرجەم مانگەكانی ساڵ دابینبكەین، بەلام دابینكردنی پارە و دابەشكردنی مووچە ئەوە بابەتێكی دیكەیە و دەبێت بەهەماهەنگی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی دابینبكرێت و مافی هەموو فەرمانبەرێكیشە كە لە ساڵیكدا 12 مووچەی تەواو وەربگرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









