نوری مالیکی: دواخستنی هەڵبژاردن عێراق دەباتە تونێلێکی تاریکەوە

نوری مالیکی
SNN-
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشداری دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردن و رایدەگەیەنێت، دواخستنی پرۆسەکە عێراق دەباتە “تونێلێکی تاریکەوە کە دەربازبوونی نابێت.”
“هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە دیموکراسی نییە”
مالیکی لە وتەیەکدا رایگەیاندووە، هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی نییە و هەڵبژاردن “بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و دەستکەوتێکی شەرعییە” و دواناخرێت.
وتیشی: “بەتوندی پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن رۆحی دیموکراسییە و بەبێ هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی بوونی نابێت.”
“حکومەت شەرعییەت لەدەستدەدات”
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاندووە، بە تەواوبوونی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەران، حکومەتیش شەرعییەت لەدەستدەدات. ئاماژەی بەوەشکرد، “بەبێ بوونی ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی نوێ، دەچین بەرەو پشێوی و چارەنووسێکی نادیار.”
بە وتەی مالیکی، هەڵبژاردن دەبێتە بەربەستێک لەبەردەم سیاسەتی دەستوەردان لە کاروباری عێراق. بۆیە داوایکرد هاووڵاتییان بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن و گوێ بەو کەسانە نەدەن کە باس لە دواخستنی دەکەن، چونکە “دواخستنی هەڵبژاردن عێراق دەباتە تونێلێکی تاریکەوە کە دەربازبوونی نابێت
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









