سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە، بڕیارە لەسەر ناردنی مووچە دەدرێت؟

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
عەلی حەمە سەعید-SNN
وابڕیارە سبەی سێ شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەكۆبوونەوەكەدا باس لە ڕیككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدا یەكێك دەبێت لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، بەڵام نەبوونی پارەی كاش گرفتی لەبەردەم بڕیاری ناردنی پارە دروستكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە رێككەوتنی هەولێر و بەغدا و كۆمپانیاكانی نەوت بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و هەروەها خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنە وزارییەكە لەبارەی داهاتی نانەوتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ گرفتێك لەبارەی بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوت نییە، بەتایبەت كە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە و هەروەها بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتیشی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت كەمی پارەی كاشە لەبەردەم وەزارەتی دارایی عێراق كە تا ئەمڕۆش نەتواندراوە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی عێراق بهێندرێت.
ئەو بەرپرسەی كورد ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر نەبوونی پارەی كاش نەبێتە گرفت ئەوا بەدڵنیایی سبەی سێشەممە بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت، هاوكات هیچ گرفتێكی ئەوتۆش نییە بۆ ناردنی مووچەی مانگەكانی دیكە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









