فرۆشتنی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید؛ تا ئێستا هیچ بارمتەیەک دانەنراوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ | فۆتۆ: نهوهى نوێ
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 کە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیکەوتووە، تاوەکو ئێستا هیچ بارمتەیەکی یاسایی بۆ کڕینی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید دانەنراوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ بە زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێن.
هۆکاری دانەنانی بارمتە و کاتی کۆتایی
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە ژمارەیەک هاووڵاتی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا کەس بارمتەی یاسایی دانەناوە. بە گوتەی سەرچاوەکە لەم جۆرە مامەڵانەدا، هاووڵاتیان بەزۆری لە رۆژی زیادکردنەکەدا بارمتەکە دادەنێن، چونکە بڕەکەی زۆرە و رێکارەکانی وەرگرتنەوەی لە بانکەکان کاتی دەوێت.
بڕیارە تا کاتژمێر 11ی ئەمڕۆی یەکشەممە بارمتە لە هاووڵاتیان وەربگیرێت و کاتژمێر 12ش تیروپشک بۆ فرۆشتنی موڵکەکان ئەنجام بدرێت.
وردەکارییەکانی زیادکردنەکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، مەرجەکانی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا بریتین لە:
یەکەم: دانانی 10%ی نرخی موڵکەکە وەک بارمتە.
دووەم: نرخەکان لە 80%ی نرخی خەمڵێندراوەوە دەست پێدەکەن.
سێیەم: موڵکەکان بەو کەسە دەفرۆشرێن کە بەرزترین نرخ پێشکەش دەکات.
قەرز و موڵکەکان
ئەم زیادکردنە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2025، فرۆشتنی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەستپێدەکات.
مەبەست لە فرۆشتنی ئەم موڵکانە، گەڕاندنەوەی قەرزی سەر بانکەکانی سەر بە وەزارەتە، کە بڕەکەی 91ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە.
کۆی گشتیی موڵکەکان 60 موڵکە و بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن، کە دیارترینیان بریتین لە کابینە گەشتیارییەکانی چاڤیلاند، هۆڵی سپی، ئۆفیسی بەڕێوەبردن و هۆتێلی ناو چاڤیلاند. کۆی نرخی خەمڵێندراوی ئەو 60 موڵکە 49 ملیار و 514 ملیۆن و 295 هەزار دینارە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









