
زیو
عەلی حەمە سەعید-SNN
ماوەی زیاتر لە مانگێكە لەگەڵ دروستبوونی گۆڕانكاری لە نرخی زێڕ، گۆڕانكاری گەورەش لە نرخی زیوو ڕوویداوە، بە وتەی شارەزایانی بوارەكە تەنها لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا هەر كیلۆیەك زیو 450 دۆلاری چووەتە سەر، هێندەش خواستی لەسەرە دەبێت پێشوەخستە ناو بوسیتی بۆ ئەوەی زیوت دەستبكەوێت.
ئاری محەمەد، خاوەن یەكێك لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆِری زێڕو زیو لە بازاڕی (شوان)ی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی زیو لەماوەی یەك مانگی ڕابردوو هێندە بەرزبووەتەوە كە چاوەڕواننەكرابوو، بەجۆرێك پێش مانگێك كیلۆیەك زیو بە هەزار و 200 دۆلار بە ئاسانی دەستدەكەوت، بەڵام ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك زیو بە زیاد لە هەزار و 730 دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، واتە لەماوەی ئەم مانگەدا كیلۆیەك زیو زیاتر لە 4550 دۆلار زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیو خواستێكی زۆری لەسەرە بەجۆرێك هەندێك ڕۆژ هەیە هیچ خستنەڕوویەك نییە بۆ فرۆشتن تەنها داواكاری كڕین هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەو قازانجە بەردەوامەی كە هاووڵاتیان لە زیودا دەیكەن چونكە ڕۆژانە نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەنمونە كەسی واهاتووەتە لامان پێش دوو هەفتە 50 كیلۆ زیومان پێداوە بە نرخی 60 هەزار دۆلار واتە شەش دەفتەر، ئەمڕۆ هەمان ئەو برە زیوە دوو دەفتەر دۆلار قازانج دەكات.
ئەو خاوەن نوسینگەیە ئەوشی خستەڕوو، هەفتەی پێشوو هێندە خواست لەسەر كڕینی زیو زۆر بوو دەبوو بەناچاری هاووڵاتیان بهاتنایە ناوی خۆیان تۆماربكردایە لەگەڵ ئەو بڕەی كە دەیانەوێت بیكڕن بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو بەدەستیان بگات، ئێستاش لە بازاڕی سلێمانی باشترین جۆری زیو كە خواستی زۆری لەسەرە، زیوی كارگەی مەڕمەڕە كە بە 4 نۆ ناسراوە و بڕوانامەی تایبەت بەخۆی لەگەڵدا بێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








