
نەجلە رەداد
SNN
خانمێکی گەنجی نیقابی سعودی، کە دانیشتوی شاری مەدینەیە، بۆ چوارەمساڵ لەسەر یەک لە ڕیزبەندی زانایانی جیهاندایە و داواش دەکات گەنجان هەوڵی زانست بدەن و لە ڕوی زانستیەوە بە ڕوی جیهاندا بکرێنەوە.
خاتو نەجلە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندوە؛ سۆز، سەبر و کۆڵنەدان بەردی بناغەی توێژەرێکی سەرکەوتون، جەختی لەوە کردەوەتەوە، کە ڕێگای توێژینەوەی زانستی بە گوڵەبەڕۆژە قیرتاو نەکراوە، بەڵکو پڕە لە ئەزمون و شکستەکان کە پێش سەرکەوتنن.
خاتو نەجلە دەشڵێت؛ پێویستە توێژەرانی گەنج بە بەشداریکردن لە خول و وۆرک شۆپە زانستییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، خۆیان بەڕوی جیهاندا بکەنەوە.
لەبارەی توێژینەوەکانیشیەوە وتویەتی؛ توێژینەوەی زانستی تەنها پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانەوە نییە، بەڵکو ئەرکێکی بەرزترە کە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتییە.
دەشڵێت؛ کوالیتی و شارەزایی بناغەی هەر پڕۆژەیەکی توێژینەوەی سەرکەوتوە، کە دەتوانرێت بە گرنگیدان بە بابەتگەلێکی سەردەمیانە بەدی بهێنرێت کە کاریگەری بەرجەستەیان لەسەر کۆمەڵگە دەبێت، ئەمە جگە لە بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە زانستییە بەناوبانگەکان کە هۆکاری کاریگەری بەرزیان هەیە بۆ پێشخستنی گۆمەڵگە.
بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک دکتۆرە نەجلە ئەلرادادی، مامۆستای نانۆتەکنەلۆژیا و کیمیا لە زانکۆی تەیبە لە سعودیە، بە پێی ڕیزبەندی زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی بۆ ساڵی 2025، لە ڕیزبەندی 2٪ کاریگەرترین و دیارترین زانایانی جیهاندا تۆمارکراوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









