
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەوتەی باخەوان و لایەنەپەیوەندیدارەكان سەرەڕای ئەوەی كەمبارانی بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمی هەنار لەڕووی بڕوو كوالیتییەوە لە دۆخێكی باشدایە و پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ لە ڕووبەری 10 هەزار دۆنم باخی هەنار نزیكەی 30 هەزار تۆن هەنار بەرهەم بێت.
فەهمی غەفور، كە خاوەنی باخێكی پێنج دۆنمی هەنارە لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەرهەمی هەنار بەرەو پێگەیشتن دەڕوات و ماوەی هەفتەیەكیشە چەند باخەوانێك بەرهەمەكانیان خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام واباشتری بەلایەنی كەمەوە هەفتەیەكی دیكەش بوەستین بۆئەوەی بەرهەمی هەنار بەتەواوی پێبگات پاشان بخرێتە بازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ كەمبارانی بووە، بەڵام بەرهەمی هەنار لەڕووی بڕوو كوالیتییەوە لە دۆخێكی باشدایە و بەرهەمی باخە هەنارەكان ئەگەر زیادی نەكردبێت كەمی نەكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ جۆری هەنارەكان زۆرباشترن لە ساڵی ڕابردوو.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕووبەری 10 هەزار دۆنم باخی هەنار هەیە، بە شێوەیەكی ئاسایی بەرهەمی ساڵانە دەگاتە 35 هەزار تۆن، هاوكات ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 25 هەزار تۆن هەنار هەبووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەم ساڵ بەرهەم زیاد بكات و بگاتە نزیكەی 30 هەزار تۆن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









