“هەرچەندە رێككەوتنی نەوت كورتخایەنە، بەڵام بناغەیەكە بۆرێككەوتنی درێژخایەن لەداهاتوودا”

عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ ئەوەی ڕێككەوتنی ئەمجارەی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كورتخایەنە و بۆماوەی سێ مانگە، بەڵام هیوایەك هەیە لەداهاتوودا درێژە بەم ڕێككەوتنە بدرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی مووچە.
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاڕادەیەك جیاوازە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كۆمپانیا نەوتییەكان بەشێكن لە ڕێككەوتنەكە بۆیە ئەمە پاڵنەرە كە لەداهاتوودا درێژە بە ڕێككەوتنەكە بدرێت چونكە بەرژەوەندی هەرسێ لایەنەكەی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم ڕێككەوتنەی كە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت كراوە كورتخایەنە و بۆماوەی سێ مانگە، بەڵام گەشبینم بەوەی كە دوای سێ مانگەكەش بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەم ڕێككەوتنە دەبێتە بناغە بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ئەگەر ڕێككەوتنی نوێ بكرێت لەسەر بابەتی نەوت و داهات نەتواندرێت بە ئاسانی ڕێككەوتنەكان تێكبچن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت بابەتی داهاتی نانەوتییە، ئومێد هەیە ئەو بابەتەش ڕێككەوتنی لەبارەوە بكرێت چونكە ئەوەی قورس بوو دۆسیەی نەوت بوو، بەچارەسەركردنی ئەو دوو گرفتەش گرفتی دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچە چارەسەر دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









