
SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و تێیدا پرسی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.
شاندەکە لە کێ پێک دێت؟
شاندی یەکێتی هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لە شاندی پارتیش نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، هۆشیار زێباری بەشدارن.
بەگوێرەی زانیارییەکان سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا کێشە لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت هەبووە، بەڵام کۆبوونەوەی سێ رۆژ پێش ئێستای نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەرێنی بووە و سەرجەم کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی حکومەت لەو کۆبوونەوە دوو قۆڵییەدا چارەسەرکراون.
کۆبوونەوەکانی رابردوو رێگەخۆشکەر بوون
لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی و یەکێتی دوو کۆبوونەوەی لوتکەیان ئەنجامداوە کە یەکێکیان دوو رۆژ پێش ئێستا و ئەوی دیکەیان لە مانگی تەمموزی رابردوودا ئەنجامدرا. لەو کۆبوونەوانەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان، دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوانیان لە چوارچێوەی دەستووردا کردبووەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









