
SNN-
د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەک تیمی یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزارەت، ناڕازین لەو تەندەرانەی کە بۆ پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت ئەنجامدراون و داوای پێداچوونەوەیان کردووە، چونکە نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادکراون و بارگرانی لەسەر هاونیشتمانیان دروست دەکەن.
“داوامانکردووە پێداچوونەوە بە تەندەرەکاندا بکرێت”
د. رەهێڵ فەرەیدون، لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، “وەکو تیمی یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی، رازی نین لە تەندەرەکان و داوامانکردووە پێداچوونەوەیان پێدا بکرێت.”
“پشکنینی شەکرە لە 290 دینارەوە کراوە بە 1500 دینار”
بریکاری وەزیری تەندروستی وەک نموونەیەک ئاماژەی بەوەکرد، “لە یەکێک لە تەندەرەکاندا نرخی پشکنینی نەخۆشیی شەکرە لە 290 دینارەوە کراوەتە 1500 دینار”.
“نرخە زیادکراوەکان دەخرێنە ئەستۆی هاونیشتمانیان”
ناوبراو جەختیکردەوە، کە ئەم زیادکردنە ناڕەوایەی نرخەکان راستەوخۆ دەخرێتە ئەستۆی هاونیشتمانیان و دەبێتە بارگرانییەکی زیادە لەسەر شانیان، هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایەتییەکەیانە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









