کرێکارێک لە پڕۆژەی مایۆرکا سیتی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

مایۆرکا سیتی
SNN
کرێکارێک لەکاتی کارکردنیدا لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “مایۆکا سیتی” لە سلێمانی، لە نهۆمی نۆیەمەوە کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیش رایدەگەیەنێت، ئەمە سێیەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە لە هەمان پڕۆژەدا و رەخنە لە نەبوونی سەلامەتیی کار دەگرێت.
عوسمان زیندانی: ژینگەی کار لە هەرێم ستاندارد نییە
عوسمان زیندانی، سەرۆکی رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “تاوەکو ئێستا ژینگەی کار لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان نییە و رەخنەکانمان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاوەنکارەکان دەکەین”. گوتیشی، “بەشێکی زۆری رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە سەلامەتیی شوێنی کار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێن”.
قوربانییەکە ناوی “ئاروین ئیسماعیل”ـە
سەرۆکی رێکخراوی کرێکاران ناسنامەی کرێکارەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: “ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە ناوی ئاروین ئیسماعیل موستەفایە، خەڵکی گوندی مووسەکی شارباژێڕە و لەدایکبووی ساڵی 1983ـە (تەمەن 42 ساڵ)”. ناوبراو خێزاندار بووە و سەرجەم براکانیشی کرێکارن.
ئامارێکی مەترسیدار: 51 کرێکار لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 51 کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی چەمچەماڵ و کەرکوک لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، کە بە “ژمارەیەکی مەترسیدار” دادەنرێت. هەر بەپێی ئامارەکان، تەنها لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا لە شاری کەرکوک پێنج کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









