شاندی هەرێم و بەغداد لەسەر یاسای خانەنشینیی پێشمەرگە رێککەوتن

پێشمەرگە
SNN-
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق بۆ ئەو پێشمەرگانەی لە ساڵی 2025ـەوە خانەنشین دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مووچەی هەزاران پلەدار، بەڵام حکومەتی هەرێم بەڵێنیداوە لە داهاتی ناوخۆ قەرەبوویان بکاتەوە.
“لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9 رێککەوتین”
حاکم فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند، شاندێکی هەرێم کە لە نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و هێزەکانی 70 و 80 پێکهاتبوو، سەردانی بەغدادیان کردووە.
وتیشی: “پێداگریمان لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007ـی تایبەت بە پێشمەرگە کرد، بەڵام ئەوان رایانگەیاند کە یاسای ژمارە 9ـی فیدراڵی هەموو یاساکانی دیکەی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە بڕیار درا ئەو کەسانەی لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە خانەنشین دەبن، بەگوێرەی یاسا فیدراڵییەکە خانەنشین بکرێن”.
مووچەی نزیکەی 20 هەزار پلەدار کەمدەبێتەوە
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان بەهۆی ئەوەی یاسا عێراقییەکە دەرماڵەکانی مەترسی، هاوسەرگیری و منداڵی تێدا نییە، مووچەی نزیکەی 20 هەزار پلەداری خانەنشینی پێشمەرگە (لە پلەی رائیدەوە تا فەریق) لەنێوان 500 هەزار دینار تا نزیکەی دوو ملیۆن دینار کەمدەبێتەوە. حاکم فەتحوڵڵا عومەر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خانەنشینانەی مووچەیان کەمدەکات ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار کەس دەبێت.
حکومەتی هەرێم قەرەبووی کەمبوونەوەی مووچەکە دەکاتەوە
سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کەمبوونەوەی مووچەکە، حاکم فەتحوڵڵا عومەر رایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ قەرەبووی ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە کە مووچەکانیان کەمدەبێتەوە”.
ئیمتیازاتەکان و چارەنووسی خانەنشینبووانی پێشوو
بەپێی رێککەوتنەکە، ئەو پێشمەرگانەی خانەنشین دەبن، پاداشتی کۆتایی خزمەتی 12 مانگیان پێدەدرێت. هەروەها کەمئەندامانی سەنگەر بەگوێرەی یاسای ژمارە 38ـی هەرێم خانەنشین دەکرێن و کەسوکاری شەهیدانیش دەتوانن بەو یاسایە خانەنشین بکرێن کە لە بەرژەوەندییاندایە. سەبارەت بەوانەشی لە ساڵی 2024 خانەنشین بوون، بەگوێرەی یاسای ژمارە 38ـی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
جیاوازیی نێوان هەردوو یاساکە:
یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستان: دەرماڵەی هاوسەرگیری (70 هەزار دینار)، منداڵ (15 هەزار دینار) و دەرماڵەی مەترسی بۆ پلەدارە خانەنشینەکان لەخۆدەگرێت.
یاسای ژمارە (9)ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی 2014: هیچ کام لەو دەرماڵانەی تێدا نییە
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








