
د. نەرمین مەعروف
SNN
حکومەتی عێراق سێ مووچەی ئەمساڵی هەرێم قەرزدارە کە بەنزیکەیی سێ ترلیۆن دینار دەکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: بەپێی رێککەوتنەکە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ و دواتریش تا کۆتایی ساڵ بۆ هەرێم بنێرێت بەبێ هیچ کەم و کوڕییەک. ئاماژەی بەوەشدا: هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 لە پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت کە بێگومان دەکەوێتە خولی داهاتووی ئەنجومەنەکە پێویستە حکومەتی عێراق پابەندە داراییەکانی بۆ هەرێم بنێرێت کە پێدەچێت مووچەی چەند مانگێکی ساڵی 2026یش بەهەمان میکانیزمی رێککەوتنەکەی ئێستا خەرج بکرێت.
ئەگەر ئەو برە پارەیەی کە بۆ مووچەی ئەم مانگەی هەرێم نێردراوە کە برەکەی (956،928،000،000) نۆ سەدو پەنجاو شەش ملیار و نۆ سەد و بیست و هەشت ملیۆن دینارە بۆ ئەو سێ مانگەی دیکەش بخەمڵێنین پێویستە حکومەتی عێراق بڕی (2،870،784،000،000) دوو ترلیۆن و هەشت سەد و حەفتا ملیار و حەوت سەد و هەشتا و چوار ملیۆن دینار بۆ هەرێم بنێرێت، ئەوکاتە مووچە خۆرانی هەرێم و عێراق لە وەرگرتنی مووچەکانیان هاوتا دەبنەوە.
د. نەرمین مەعروف لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ PUKMEDIA باسی لەوەشکرد: بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو حکومەتدا هەیە نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێم لەم ساڵدا بفەوتێت، بەڵام میکانیزمی خەرجکردنی تا ئێستا دیار نییە.
هەرچەندە مووچە خۆرانی عێراق لەچەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی تشرینی یەکەم وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن، بەم پێیەش مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقەوەن.
لە ئێستادا لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی وردبینی کردن و لەگەڵ پەسەندکردنی لیستەکە و بڕیاری ناردنی مووجەی ئەو مانگانە پیویستە وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری مانگانە بۆ عێراق بنێرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









