جەمال کۆچەر: کێشەی مووچە چارەسەر نەبووە و 120 ملیار دینارەکە کێشەی نوێیە

جەمال کۆچەر
SNN-
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: کێشەی مووچە لە رەگەوە چارەسەر نەبووە و ئێستا بابەتی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بووەتە کێشەی سەرەکی. هۆشداریش دەدات لەوەی بەغدا کەمکردنەوەی ئەو بڕە رەتدەکاتەوە و پێویستە هەرێم پابەند بێت، ئەگەرنا بەغدا دەیکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە.
“کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە مەترسیدارە”
جەمال کۆچەر دەڵێت، هێنانە پێشەوەی بابەتی کەمکردنەوەی 120 ملیار دینار بۆ 80 یان 90 ملیار، دوو مەترسیی هەیە: “یەکەم، حکومەتی عێراق دەڵێت پێویستە وردبینی لە داهاتەکانتدا بکەم، کە ئەمەش دەستوەردان دروست دەکات. دووەم، پێویستە ئەم بابەتە زۆر بەپەلە یەکلابکرێتەوە، ئەگەرنا دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو”.
“پێشبینی دەکەم بەغدا بە کەمکردنەوەی داهاتەکە رازی نەبێت”
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پێی وایە بەغدا بە کەمکردنەوەی بڕی داهاتە نانەوتییەکە رازی نابێت و دەڵێت: “ئەوانیش کێشەی کەمیی داهاتیان هەیە، بودجەی سێ ساڵەیان داناوە و تەنها لە ساڵی 2023 بڕی 64 تریلیۆن دینار کورتهێنانیان هەبووە، بۆیە ئێستا 6 هەزار پڕۆژەیان راگرتووە و ناتوانن پارەی بەڵێندەر و پارێزگاکان بدەن”.
“ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت، بەغدا پارەکە دەبڕێت”
کۆچەر هۆشداری دەدات و دەڵێت: “ئەگەر بەغداد رازی نەبوو و هەرێمیش پابەند نەبوو بە ناردنی 120 ملیار دینارەکەوە، ئەوا دەبێتە بیانوو بۆ بەغدا و دەڵێن هەرێم پابەند نییە. یان هەنگاوی دووەم دەنێن و بەرەو ‘مەقاسە’ دەڕۆن، واتە راستەوخۆ 120 ملیار دینارەکە لەو 956 ملیارەی مووچە دەبڕن”.
“مەنتیقی نییە حکومەتێک بڵێت 120 ملیارم نییە”
سەبارەت بە توانای دارایی هەرێم، کۆچەر دەڵێت: “مەنتیقی نییە حکومەتێک بڵێت من 120 ملیار دینارم نییە بیدەم بە بەغداد بۆ ئەوەی مووچەمان بۆ بنێرن. نە داهاتەکانمان ئەوەندە کەمە و نە لە بنەڕەتدا ئەمە پارەیەکی زۆرە کە ملیۆنێک و 150 هەزار کەسی لەسەر سزابدەیت”.
“فشارێکی نێودەوڵەتی هەیە و هەردوو حکومەت پێویستیان بەیەکە”
جەمال کۆچەر پێی وایە رێککەوتنەکە بەهۆی فشاری نێودەوڵەتییەوە بووە و دەڵێت: “هەردوو حکومەت پێویستیان بەیەکە. حکومەتی داهاتووی بەغدا پێویستی بە پشتیوانیی لایەنە کوردییەکانە، بۆیە ئامادەیە مووچە بنێرێت ئەگەر هەرێم پابەند بێت. لەبەرامبەریشدا هەرێم پێویستی بە بەغدایە، چونکە ناتوانێت بە تەنها 956 ملیار دینار مووچە دابین بکات”.
“بەغداد پرسیاری ‘هەژماری من’ دەکات”
دەشڵێت: کە لە بەغداد پرسیار لەسەر چارەنووسی پڕۆژەی “هەژماری من” دەکرێت و دەڵێت: “پرسیار دەکەن بۆ تا ئێستا ‘هەژماری من’ رادەست نەکراوە و ناخرێتە سەر سیستمی فیدراڵی؟ ئەوان دەڵێن ئەگەر بابەتەکە بۆ چارەسەری لێبڕین و بندیوار نییە، بۆچی رادەستی ناکەن؟”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








