سوپای تورکیا دەستی بە بڕینەوەی دارەکانی سنووری ئامێدی کرد

SNN
سوپای تورکیا جارێکی دیکە دەستی بە بڕینەوەی دارەکانی سنووری قەزای ئامێدی کردووەتەوە و بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە، ماوەی 10 رۆژە پرۆسەکە لە سنووری ناحیەکانی دێرەلوک و شێلادزێ بەردەوامە.
هاونیشتمانییەک: ماوەی 10 رۆژە دارەکان دەبڕنەوە
هاونیشتمانییەک لە شارەدێی شێلادزێ بە کەناڵ8ـی راگەیاند: “ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیانکردووە بە بڕینەوەی دارەکانی سنوورەکەمان و بەشێکی زۆری دارە بەتەمەنەکانیان بڕیوەتەوە و لەگەڵ خۆیان دەیگوازنەوە”.
دارە بەتەمەن و بەرهەمدارەکان دەکرێنە ئامانج
بەگوتەی دانیشتوانی سنوورەکە، ئەو دارانەی دەبڕدرێنەوە، دارە بەرهەمدار و بەتەمەنەکانن، وەک بەڕوو، مازوو، چنار، سماق، کەزوان، بادام و گۆیژ، کە دوای بڕینەوەیان دەیانگوازنەوە.
بێدەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان
تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە هیچ هەڵوێستێکیان لەبەرامبەر ئەم “داگیرکاری و تاڵانییە”ـی سوپای تورکیا نەبووە.
پشتپەردەی بڕینەوەی دارەکان: بوونی سەربازیی تورکیا
سوپای تورکیا لە سنووری پارێزگای دهۆک بە درێژایی 38 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و خاڵی سەربازیی دامەزراندووە. بەگوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 200 گوندی سنووری پارێزگای دهۆک لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادان و رێگە بە دانیشتوانیان نادرێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئەمە یەکەمجار نییە سوپای تورکیا دارستانەکانی ناوچە داگیرکراوەکان دەبڕێتەوە و دەیگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









