نوێترین زانیاری لەبارەی دەستكردن بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاووڵاتیان

نەوتی سپی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە وەرزی سەرما و هاوكات بەرز بوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوتی سپی ماڵان، وابڕیارە سبەی لە ناوچەشاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر دەستبەدابەشكردنی نەوت بكرێت، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەڵەبجەش لەو بارەیەوە زانیاری نوێ ئاشكرادەكات.
ژیار ئەكرەم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەوەی تەواوی هاووڵاتیان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری وەربگرن، ئەوا بۆ ئەمساڵ پێویستمان بە بڕی شەش ملیۆن و 200 هەزار لیتر نەوت دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی نەوت جارێ دیار نییە كەی ئەو بڕە نەوتەمان بەدەستدەگات، بۆ ئەوەش پێویستە ڕێوشوێنی كارگێری و ئیداری بگرینە بەر هەر لە دابینكردنی تانكە و شۆفێر و خەزانی تایبەت بە كۆگاكردنی نەوت، بەلام هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیەن پێش وەرزی باران بارین و نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بتوانین نەوتی سپی بگەیەنینە هاووڵاتیان بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر بلاویكردەوە كە لە سبەیەوە لەناوچە شاخاوییەكان دەستبەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكەن كە بۆ بەرمیلێك نەوت 1055 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵانیش لە بازاڕەكان بە زیاد لە 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









