
بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-
کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت: ئەو کاندید و حزبانەی کە بانگەشەی پێشوەختەیان کردووە سزادراون.
“سەرپێچیکارانی بانگەشە سزادران”
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کاندید و حزبانەی کە پێش وادەی دیاریکراو دەستیان بە بانگەشە کردووە، سزادراون، ئەگەر پاش سزادانەکە، بانگەشە و فلێکسەکانیان لانەبردبێت، سزاکەیان کراوەتە دوو هێندە.
دەشڵێت:” ئەو کاندید و لایەنانەی کە پۆست و پلە و پایەی حکومییان بۆ بانگەشە بەکارهێنابێت، بە بڕی پێنج تاوەکو 10 ملیۆن دینار سزادەدرێن”.
“دڵنیایی لە پاک و بێگەردیی پرۆسەکە دەدەین”
وتەبێژی کۆمیسیۆن دڵنیایی دایە هاووڵاتییان لە پاکیی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو و وتی: “ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی رابردوو بە سەرکەوتوویی، گەواهیدەری کارەکانمانە”.
جومانە غەلای دەشڵێت: کێشەکانی پێشووتری وەک نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران چارەسەرکراون و ئێستا ئامێری ناسینەوەی رووخسار لە وێستگەکانی دەنگدان جێگیرکراوە و ئەو گرفتانە هەمووی چارەسەرکراون”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









