بە زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی جیاوازەوە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە

پێشانگای کتێب لە سلێمانی
SNN-
سبەینێ حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە و 11 رۆژ بەردەوام دەبێت نزیکەی 250 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە و دەزگا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە بەشدار دەبن.
هەرێم عوسمان، وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بە SNN-ی رایگەیاند “حەوتەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس، بە چاودێریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال، لە 3 بۆ 13ی ئۆکتۆبەر بە ناوی خولی سەرۆک تاڵەبانی دەکرێتەوە.”
پێشانگاکە ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت
وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەشڵێت: ئەم خولەی پێشانگا جیاوازی هەیە لەگەڵ خولەکانی دیکەدا ئەویش ئەوەیە کە تەنها ناوەندەکان نەهاتوون بۆ ئێرە بەڵکو بەشێکیان ئێمە چووین بۆ لایان و کتێبەکانیانمان هێناوە کە زۆر باشن و لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت بواری فکر و فەلسەفە و هونەر کە ساڵانی پێشوو گلەیی دەکرا کە کتێبی ئاینی زۆر تێدایە، هەوڵمانداوە ئەمساڵ باڵانسێک رابگرین.
زیاتر لە ملیۆنێک ناونیشانی کتێب هەیە
کاتی کردنەوەی پێشانگاکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و 10 رۆژیش بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک ناونیشانی جیاواز لە پێشانگاکەدا هەیە.
لەبارەی بەڕێوەچوونی چالاکیی رۆژانەی پێشانگەوە، وتیشی: چەندین چالاکیی ئەدەبی و رۆشنبیریی جیاواز بەڕێوەدەچن و گفتوگۆی تایبەت دەکرێت و هۆڵ دروستکراوە بۆ چالاکی و پانێڵەکان و لەسەر مام جەلالیش پێنج پانێڵ بەرێوەدەچن و ئەمساڵ هۆڵێکی تایبەت بۆ سیمینار و کۆبوونەوەکان دروست کراوە و هاوکات رێوڕەسمی واژۆکردنی کتێب و کۆمەڵێک چالاکیی دیکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









