ئیلۆن مەسک بووە یەکەم کەس لە مێژوودا سامانەکەی بگاتە 500 ملیار دۆلار

ئیلۆن مەسک
SNN-
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر دەوڵەمەندەکانی جیهان رایگەیاند، ئیلۆن ماسک بووەتە یەکەم کەس لە مێژوودا کە سامانەکەی دەگاتە نیو تریلیۆن دۆلار (500 ملیار دۆلار)، کە بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ پشکەکانی لە کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس.
“بە 150 ملیار دینار لە پێش دووەم دەوڵەمەندی جیهانەوەیە”
بەگوێرەی فۆربس، سامانی ماسک ئێستا نزیکەی 150 ملیار دۆلار لە لاری ئەلیسۆن، خاوەنی پشکەکانی کۆمپانیای ئۆراکل زیاترە. گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، خەمڵاندنی سامانی ماسک بە وردی کارێکی قورسە، چونکە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی لە بازاڕە داراییەکاندا نین.
“تێسلا هۆکاری دەوڵەمەندییەکەیەتی”
سامانی ماسک لە کانوونی یەکەمی 2024دا 400 ملیار دۆلاری تێپەڕاندبوو، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، پشکەکانی تێسلا دابەزینی بەخۆیەوە بینی. سەرەڕای ئەوەش، بەهۆی ناوبانگی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانەوە، پشکەکانی تێسلا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان تۆمارکردەوە و بوونەوە بە بزوێنەری سەرەکیی سامانەکەی.
جگە لە تێسلا و سپەیس ئێکس، سامانی ماسک پشتی بە پشکەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کۆمپانیای ئێکس ئەی ئای (xAI) بۆ ژیریی دەستکرد و کۆمپانیای نیورالینک بەستووە، بەڵام تێسلا هێشتا بە سەرچاوەی سەرەکیی سامانەکەی دادەنرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









