ئیسرائیل بەشێک لە کەشتیگەلی خۆڕاگری جیهانیی بە غەززە راگرت

- هێزی دەریایی ئیسرائیل کە گەمارۆی کەشتیگەلی جیهانیی سومودی داوە، بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی کەشتیگەلەکە کە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە بەڕێکەوتوون. ( Global Sumud Flotilla - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN-
سەرەڕای رێگرییەکانی هێزی دەریایی ئیسرائیل و دەستبەسەرداگرتنی 13 کەشتی، کەشتیگەلی خۆڕاگریی جیهانی رایگەیاند، 30 کەشتیی دیکەیان لە گەشتەکەیان بەرەو کەناراوەکانی غەززە بەردەوامن و سوورن لەسەر شکاندنی گەمارۆکە.
30 کەشتی بەرەو غەززە بەردەوامن
رێکخەرانی کەشتیگەلەکە رایانگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل 13 کەشتیی راگرتووە کە 200 چالاکوانیان لەسەر بووە، بەڵام 30 کەشتیی دیکە هێشتا لە گەشتەکەیان بەردەوامن و نزیکەی 85 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی غەززەوە دوورن. سەیف ئەبو کەشک، وتەبێژی کەشتیگەلەکە رایگەیاند: “ئێمە سوورین لەسەر بەردەوامبوون و هەموو هەوڵێک دەدەین تا گەمارۆی سەر غەززە بشکێنین”.
كەشتی خۆراگری جیهانی، بە ئامانجی شكاندنی گەمارۆكانی ئیسرائیل لەسەر غە.ززە لە مانگی هەشتەوە لە بەرشەلۆنەوە بەرێكەوتوە، 40 بەلەم لەخۆ دەگرێت كە زیاتر لە 500 پارێزەر و چالاكوان و پەرلەمانتاریان لە 44 وڵاتەوە هەڵگرتووە، ئامانجیان بوو هاوكاری بگەیەننە دەست خەڵكی غە.ززە.
کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی
دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان کاردانەوەی بەرفراوانی جیهانیی لێکەوتەوە. خۆپیشاندان لە چەندین وڵات وەک ئیتاڵیا (رۆما و ناپۆلی)، تورکیا (ئیستەنبوڵ)، یۆنان، ئیسپانیا، بەلجیکا، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا دەستیپێکرد.
کۆڵۆمبیا دیپلۆماتکارە ئیسرائیلییەکانی دەرکرد
لە تووندترین کاردانەوەدا، سەرۆکی کۆڵۆمبیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەرکردنی دیپلۆماتکارە ئیسرائیلییەکانی لە وڵاتەکەی راگەیاند و ئاشکراشیکرد کە رێککەوتنی بازرگانیی بێبەرامبەریان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵوەشاندووەتەوە.
حەماس: رێگرییەکە تاوان و تیرۆرە
بزووتنەوەی حەماسیش لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رێگریکردن لە کەشتیگەلەکە “تاوان و تیرۆرە دژی هاووڵاتییانی سڤیل”.
چالاکوانی دیار لەنێو کەشتیگەلەکەدان
ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری جیهانی لەنێو کەشتیگەلەکەدان، لەوانە:
• گرێتا تونبێرگ: چالاکوانی ژینگەیی سویدی، کە بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن سەلامەتە.
• کوڕەزای نێڵسن ماندێلا.
• سەرۆکی پێشووی شارەوانیی بەرشەلۆنە.
کەشتیگەلەکە نوێنەری 44 وڵاتی جیهانی تێدایە، لەوانە ئەمریکا، بەریتانیا، بەلجیکا، ئیسپانیا و تورکیا.
شەڕی ئیرادە لە دەریا؛ ئیسرائیل بەشێک لە کەشتیگەلی خۆڕاگری راگرت
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









