سودانی لەگەڵ ئیماراتییەکان تاوتوێی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر دەکات

سودانی و شاندی ئیمارات
SNN
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق تاوتوێی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر لەگەڵ ئیمارات دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، سودانی لە ئەبوزەبی لەگەڵ سوڵتان ئەحمەد جابر وەزیری پیشەسازی و تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی ئیمارات كۆبوەتەوە و لە كۆبونەوەكەدا هاوكارییەكانی نێوان ئیمارات و عێراق لە بواری وزە و پترۆكیمیایی تاوتوێ كراوە بە ئامانج بەدیهێنانی پێشكەوتن لە بەرژوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها هەنگاوە پێویستەكان بۆ دەستپێكردنی كارەكانی كۆمپانیای مەسدەری ئیمارات بۆ بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات كارەبا لە وزەی خۆر لە عیراق تاوتوێكراوە.
لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵەكانی حكومەتەكەی دووپاتكردوەتەوە بۆ هاوكاریی جددی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ گەشەپێدانی كەرتی وزە لە عێراق و دۆزینەی كۆمپانیا كاریگەرەكان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی پرۆكیمیایی لە وڵاتـەكەدا .
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









