
نەوتی سپی
SNN
نەوتی سپی ماڵان گەیشتووەتە عەمبارەکانی ناحیەی کەورگۆسک و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی دەست پێبکات، هاوکات پێشنیار کراوە ئەمساڵ شێوازی دابەشکردنەکە جیاواز بێت لە ساڵانی رابردوو.
قۆناغی یەکەم لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێدەکات
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە تا رۆژی ٥ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت. وەک ساڵانی رابردوو، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنەکە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێدەکات و دواتر ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەگوێرەی ئامادەکارییەکان، پرۆسەکە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
پێشنیاری دابەشکردن لە رێگەی بەنزینخانەکانەوە
جیاواز لە ساڵانی رابردوو کە نەوت بە تەنکەر لەنێو کۆڵانەکاندا دابەش دەکرا، پێشنیارێک ئاراستە کراوە کە بۆ ئەمساڵ پرۆسەکە لە رێگەی بەنزینخانەکانەوە بەڕێوەبچێت. ئەمەش وەک میکانیزمێکی نوێ بۆ رێکخستنەوەی پرۆسەکە سەیر دەکرێت.
نرخی نەوت وەک ساڵی رابردوو دەمێنێتەوە
سەبارەت بە نرخی نەوت، تا ئێستا بە فەرمی نرخی ئەمساڵ دیاری نەکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت نرخەکەی وەک ساڵی رابردوو بێت کە بەرمیلێک بە ١٠٥ هەزار دینار بوو. شایەنی باسە ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و ٢٧٤ هەزار خێزان ناویان بۆ وەرگرتنی نەوت تۆمار کرابوو، بەڵام بەشێکی زۆریان بەهۆی بەرزیی نرخەکەی و کەمیی جیاوازیی لەگەڵ نرخی بازاڕ، بایکۆتی وەرگرتنیان کرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









