قوباد تاڵەبانی: ئەگەر چارەکێکی کاری مام جەلال بکەن، زۆر کێشە چارەسەر دەبن

فۆتۆی قوباد تاڵەبانی لە حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی
SNN-
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، داوای بانگەشەیەکی هێمنانە دەکات و رایدەگەیەنێت، خەڵک دەزانێت کێ لە بەغدا کاریگەرە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بەبۆنەی 8ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، بۆ رۆژنامەنووسان وتی: کە مام جەلال هەمیشە هەوڵی بۆ ئاشتی و دیموکراسی داوە. هەروەها، داوایەکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی بانگەشەیەکی هەڵبژاردنی هێمنانە.
“مام جەلال پردی پەیوەندی بوو”
لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 7ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب، قوباد تاڵەبانی داوای کرد بیر لەوە بکرێتەوە “مام جەلال چۆن ژیاوە و چۆن خەباتی کردووە”.
جێگری سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە “مام جەلال هەمیشە هەوڵیداوە پردی پەیوەندی بێت لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان و لە پێناو ئاشتی، دیموکراسی و ئازادیدا کاری کردووە.” ناوبراو وتیشی: “ئەگەر بە هەموویانەوە چارەکێکی کارەکانی ئەو بکەن، دەتوانن بەشێکی زۆری ئەو کێشانەی هەن چارەسەریان بکەن”.
“بانگەشەی هێمنانە و هەڵسەنگاندنی خەڵک”
سەبارەت بە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی هیواخواز بوو کە بانگەشەیەکی هێمنانە بەڕێوەبچێت و رایگەیاند، گرنگە خەڵک تێبگات بۆچی دەنگ دەدات و دەنگدان بە کام لایەن گرنگە.هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەگەر خەڵک بە ویژدانەوە هەڵسەنگاندن بکات، دەزانێت کێ کاریگەرە لە بەغدا و کێ تەماشاکەرە لە بەغدا.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









