بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام

بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هەشتەم ساڵیادی کۆچیی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: یەکێتییەکەی مام لەسەر رێگای راستی خەبات و تێکۆشان بەردەوامی بە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکانی دەدات.
دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە:
هەمیشە ئێمە لە یادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال وەک باوک، سەرکردە و رابەری نوێخوازی شۆڕش و خەباتی کوردایەتی حیکمەت وەردەگرین و هانمان دەدات کە لەسەر رێبازەکەی لە خزمەتکردنی گەلەکەماندا بێ پشوودان بەردەوام بین.
ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ دانایی و سیاسەتی راست و دروستی مام، ئامۆژگارییەکانی پابەندترمان دەکات بۆ کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
یەکێتییەکەی مام لەسەر رێگای راستی خەبات و تێکۆشان بەردەوامی بە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکانی دەدات و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان ئەمانەتە و ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە و بە بەرپرسیارێتییەوە جێبەجێی دەکەین.
دروود بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









