نوێترین زانیاری لەبارەی زیادكردنی 150 هەزار دینار بۆ دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان

0
1195
مووچە

عەلی حەمە سەعید-SNN

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، پرسی دابەشكردنی مووچە فیدراڵییە وەك ئەوەی چۆن یاسای خانەنیشنی لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت، دەبێت پێدانی دەرماڵەكانیش بەوجۆرە بێت، بۆیە هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە دەرماڵەی مامۆستایان لە150 هەزارەوە زیاد بكرێت بۆ 300 هەزار دینار.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە 150 هەزارە وە زیاد بكات بۆ 300 هەزار دینار، ئێمەش هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ هاوتاكردنی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان بە عێراق و بەردەوامیش دەبین لەهەوڵەكانمان،

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی پێدانی مووچە و دەرماڵەكان بە مامۆستایان و فەرمانبەران، بابەتێكی فیدراڵین و نابێت جیاكارییان تیادا بكرێت، هاوكات چۆن یاسای خانەنیشنی یەكگرتوو لەسەرتاسەری عێراق جیبەجێكراوە و كاری پێدەكرێت و لە ئێستادا بەشێك لە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەبڕدرێت بەهەمان شێوە دەبێت پێدانی دەرماڵەكانیش هاوتابن.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە مانگانە 150 هەزار دینارە، هاوكات وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵە و لە شاندی دانوستاندنكاری هەولێر و بەغداش قسەی لەبارەوە كراوە، هەموو هەوڵێك هەیە كە بۆ ئەوەی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستانیش بكرێتە 300 هەزار دینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this