
فازڵ نەبی
SNN-
د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا، رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدای بە “کلیلی چارەسەر” ناوبرد و رایگەیاند کە توانراوە بەهۆیەوە گرفتی مووچە بە شێوەیەکی زۆر باش چارەسەر بکرێت، بەڵام هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی کێشە بۆ دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵ.
“رێککەوتنەکە کلیلی چارەسەری بوو”
فازڵ نەبی جەختی کردەوە، “رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا کلیلی چارەسەرکردنی گرفتی نەوت بوو کە گرفتێکی گەورە بوو، چونکە تاڕادەیەک بابەتی داهاتی نانەوتیشی بەهۆیەوە چارەسەرکراوە.” ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکانیش سوودمەندن لەم رێککەوتنە، کە گرنگترینیان چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بوو.
“گرفت بۆ مووچەی مانگی 11 و 12 دروست دەبێت”
سەبارەت بە دڵنیایی لە پێدانی مووچە، فازڵ نەبی رایگەیاند، “سێ مووچەی ئەمساڵ زامنکراوە و کێشەی نابێت، تەنیا مووچەی مانگی 11 و 12 گرفت بۆ ناردنی دروست دەبێت.” وتیشی، چارەسەرکردنی گرفتی ئەو دوو مووچەیە، “پێویستی بە چاودێریکردنی بەردەوام و دانوستانی توند هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا.”
“حکومەتی هەرێم ناتوانێت دوو مووچەکە بدات”
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداری دا کە دەبێت نوێنەرانی کورد لە بەغدا و حکومەتی هەرێم بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو دوو مووچەیە بکەن و رێگە لە فەوتانیان بگرن، چونکە “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو دۆخەی ئێستا هەیەتی، ناتوانێت دوو مووچەکە بدات.”
“هەمیشە ترس لە دڵما هەیە بەرامبەر بەغدا”
لەبارەی سیاسەتی بەغدا، فازڵ نەبی رایگەیاند، “ئامانجی سەرەکیی حکومەتی فیدراڵ، بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بووە لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە.” وتیشی، “تاڕادەیەکی زۆر، زۆر شت بەرامبەر هەرێمی کوردستان کرا، بەڵام نەیانتوانی بەشێکی بەرنامەکەیان جێبەجێبکەن کە زۆر خەتەرتر بوو، ئەوەش لەبەر ئەو رووداوانەی لە ناوچەکە روویاندا.”
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









