
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ | فۆتۆ: نهوهى نوێ
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێکی دیکە شاسوار عەبدولواحید، رووبەڕووی دادگا دەبێتەوە، ئەمجارەیان لەسەر کەیسێکی “تەشهیر” کە لەلایەن پێنج رۆژنامەنووسەوە لەسەری تۆمار کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو زیاتر لە 80 کەیسی جۆراوجۆری لەسەرە و مانگی رابردووش لە کەیسێکی دیکەدا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دادگاییکردن لەسەر “تەشهیرکردن” بە پێنج رۆژنامەنووس
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی شاسوار عەبدولواحید تایبەتە بە سکاڵای پێنج رۆژنامەنووس کە پێشتر لە رێگەی پەیجەکانەوە “تەشهیریان” پێکراوە. داواکاری گشتیی سلێمانی کەیسەکەی جوڵاندووە و لە 28-9-2025، شاسوار عەبدولواحید وتەی لێوەرگیرا و دواتر دادگا دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست.
“لەسەر سەرجەم کەیسەکان دادگایی دەکرێت”
کەیسەکەی ئەمڕۆ تەنها یەکێکە لەو دۆسیە زۆرانەی کە لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراون. بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 80 کەیسی جۆراوجۆری لەسەرە و بە وتەی داواکاری گشتی، ناوبراو “لەسەر سەرجەم کەیسەکان دادگایی دەکرێت.”
پێشینەی سزادان؛ پێنج مانگ زیندانی بە تۆمەتی “هەڕەشەلێکردن”
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە رۆژی 2ی ئەیلولی 2025، دادگای سلێمانی لە کەیسێکی دیکەدا سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحیددا سەپاندبوو. ئەو سزایە پەیوەندیی بە سکاڵایەکی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ هەبوو، کە بە تۆمەتی “هەڕەشەلێکردن” لەسەری تۆمار کرابوو. لەسەر هەمان سکاڵا، ناوبراو لە 12ی ئابدا دەستگیر کرا و سێ دانیشتنی دادگایی بۆ بەڕێوەچوو.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









