
SNN-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئەیلول (مانگی 9) گەیشتووەتە وەزارەت و لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، ئەمجارە زۆرینەی هەرە زۆری پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی “هەژماری من”ـەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.
تەمویلکردن و رێکارە ژمێریارییەکان
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئۆکتۆبەری 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دەست بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
وادە و میکانیزمی دابەشکردن
بۆ مەبەستی دابەشکردنی هاوکارییەکە، بڕیارە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 6ی ئۆکتۆبەر، دەست بە دابەشکردنی بکرێت. لەم مانگەدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە میکانیزمی دابەشکردنەکەدا هەیە، بەجۆرێک نزیکەی 97%ی ئەفسەران، پلەداران و پێشمەرگە لە رێگەی سیستمی پرۆژەی “هەژماری من”ـەوە هاوکارییەکەیان پێدەگات. ئەو رێژەیەی کە ماوەتەوە و تا ئێستا نەچوونەتە نێو سیستمەکەوە، لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکانیان پێدەدرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









