SNN زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ ئاشكرا دەكات

عەلی حەمە سەعید-SNN
بە مەبەستی گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر كۆتایی هێنان بە پرسی داهاتی نانەوتی و هاوكات گفتوگۆكردن لەسەر ناردنی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ، وابڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەنەوە، جەختیش دەكاتەوە تا پێش هەڵبژاردن مووچەی دوو مانگ دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی كە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی، لەم هەفتەیەدا بە دیاریكراوی تا ناوەڕاستی هەفتە شاندێكی تەكنیكی سەر بەوەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا دەكەنەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سەر بە بەوەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی سەردانەكەی ئەو شاندە پەیوەندی بە مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ هەیە، بەتایبەت كە لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە نێردراوەتە بەغدا و وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی هەشت كراوە و هیچ گرفتێكی نییە و تەنها فەرمانی خەرجكردنی پارەی ماوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت تاناوەڕاستی ئەم مانگە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت و هاوكات تا پێش پرۆسەی هەڵبژاردن بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی نۆش بدرێت، چونكە ئەوەی گرفت بوو لەبەردەم ناردنی مووچە هەناردەكردنەوەی نەوت بوو، ئێستا ئەو گرفتە چارەسەر كراوە و دەبێت ناردنی مووچەش بەردەوامی هەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









