شاسوار عەبدولواحید: لەڕووى شوێن و مامەڵەى زیندانەوە کێشەم نییە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ | فۆتۆ: نهوهى نوێ
SNN-
شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی زیندانیکراوی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانی گرت.
دۆخی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی یەکشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2025، شاندێک بە سەرۆکایەتیی مونا یاقو، سەرۆکی دەستە، سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کردووە و گفتوگۆیان لەگەڵدا ئەنجامداوە.
بە پێی راگەیەندراوی دەستەکە، شاسوار عەبدولواحید پێی راگەیاندوون کە لەڕووی تەندروستی، شوێنی مانەوە و مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانەوە هیچ کێشەیەکی نییە.
“کەیسەکەم یاسایی نییە”
سەرۆکی نەوەی نوێ جەختی لەوە کردووەتەوە کە “کەیسەکەی کێشەی یاسایی هەیە و بە هیچ شێوەیەک یاسایی نییە”. بە وتەی دەستەی مافی مرۆڤ، شاسوار عەبدولواحید پرسیاری ئەوەی کردووە کە بۆچی کەیسەکەی کە لە ساڵی 2019ەوە هەبووە، تا ئێستا کاری لەسەر نەکراوە و لە 8ی شوباتی 2025 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بۆیە کاتی دەستگیرکردنەکەی بە “جێگای پرسیار” و کەیسەکەشی بە “سیاسی” ناوبردووە.
شاسوار عەبدولواحید داوای لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کردووە، کە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت و لەڕووی یاساییەوە چاودێریی دۆسیەکەی بکات و بەدواداچوونی وردی بۆ ئەنجام بدات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









