
SNN
بەگوێرەی میدیای فەرمی سووریا، هێزەکانی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) پاش پێکدادانێکی چەند کاتژمێری لە گەڕەکە کوردییەکانی حەڵەب، لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی لەو گەڕەکانە رێککەوتوون.
میدیای فەرمی سوریا ڕاشیگەیاندووە: دانوستان لەنێوان حکومەتی دیمەشق و هەسەدە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر بەردەوامە.
رۆژی دووشەممە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان کوردن و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەی هێزە کوردییەکان شەڕ هاتە ئاراوە.
چەکدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع باس لەوەدەکەن هەسەدە دەستپێشخەری کردووە، کە هێرش بۆ سەر هێزەکانی دیمەشق، لە بەرامبەردا هەسەدە باس لەوەدەکات هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا دوای گەمارۆدانی ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە دەستیان بە هێرش کردووە.
لەبارەی ئاماری زیانە گیانییەکانیشەوە باس لە کوژران و برینداربوونی لانیکەم 5 کەس دەکرێت لە پێکدادانەکانی حەڵەب.
لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بە پێی رێککەوتنێک گەڕەکە کوردییەکانی حەڵەب لەلایەن هەسەدەوە بەڕێوەدەچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









