وەزیری بەرگریی سووریا: لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ رێککەوتووین

SNN-
مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە حکومەتی سووریا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێ لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سووریا.
ئەبو قەسرە لە لێدوانێکدا کە لە دیمەشقی پایتەختەوە بڵاوی کردەوە وتی: “کەمێک لەمەوبەر لە دیمەشقی پایتەخت چاوم بە بەڕێز مەزڵووم کۆبانێ کەوت و رێککەوتین لەسەر راگرتنی تەواوەتیی تەقە لە سەرجەم میحوەر و خاڵە سەربازییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سووریا.”
وەزیری بەرگری جەختیشی کردەوە، “جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە دەستبەجێ دەست پێدەکات.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە وەفدێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەزڵووم کۆبانێ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار، لە دیمەشقن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









