
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایدەكات كە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە و ئەگەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق داوای ناردنی ئەو داهاتە بكەن لەماوەی دوو ڕۆژدا ڕەوانەی بەغدای دەكەین.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، داهاتی نانەوتی كە دەبێت بڕەكەی 120 ملیار دیناربیت و ڕەوانەی بەغدای بكەین، بۆ مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە و پارێزگاكانی سلێمانی هەولێر و دهۆك پشكی خۆیان لە كۆكردنەوەی ئەو داهاتە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ گرفتێكمان لە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی نییە، تەنها لەچاوەڕوانی ئەوەداین ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 8 بدرێت و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی نانەوتیمان لێبكات، ئێمە ڕاستەوخۆ دەینێرین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزیرە كوردەكان ڕاسپێردراون كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پرسی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە بەرباس، ئەگەر ئەو بڕیارەش بدرێت ئەوا تا پێش ناوەڕاستی ئەم مانگەی دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









