“قایمقامیەتی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى دوكان و ماركێته‌كان ده‌كات”

ناو بازاڕى قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: لە ئەگەری بەردەوامبوونى جێبەجێنەكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دوكانه‌كان داده‌خه‌ین و خاوهنپیشهكان سزا ده‌ده‌ین، داوایه‌كیش ئاراسته‌ى هاووڵاتیان دەكات.
ئەكرەم محەمەد، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەك لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە هەر لە یەكەم رۆژی رێگەپیدان بە كردنەوەی دوكان و بازاڕەكانەوە چەندین بڕیار و رێنمایی پێویستمان دەركردووە، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست جێبەجێی ناكرێن، بۆیە ناچارین رێكاری دیكە بگرینە بەر”.
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامك، هەروەها خاوێنكردنەوەی شوێنی كارەكانییان و دانانی كەسێكی تایبەت بە وەرگرتنی پارە، مەرجی رێگە پێندابووە بە كردنەوەی بازاڕ و دوكانەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بۆیە بە پێچەوانەی ئەو رێنماییانەوە خاوەن كار و خاوەن پیشەكان بەرپرسار دەبن لە داخستنی دوكانەكانییان و غەرامەكردنیشیان”.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیه‌تی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە داواشی لە هاووڵاتیانكرد، “لەكاتی هەستكردن بە هەناسە تووندی، كۆكەی تووند، پژمە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و داهێزرانی لەشیان بەپەلە سەردانی نەخۆشخانەی ( وەفا) بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









