
وێنه‌ى ته‌رمى یه‌كێك له‌وانه‌ى به ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆچى دوایی كردووه له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 74 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، ئاشكراشكرد: كه‌سێك به ڤایرۆسه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا و تێیدا هاتووه، “دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: یه‌ك گیانلەدەستدان، چوار چاکبووەوە، 74 تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر: 29 پۆزەتڤ و یه‌ك گیان لەدەستدان: پێنج پیاو و نۆ ئافرەت و سێ کچى گەنج، 12 منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
پارێزگای سلێمانی: 45 پۆزەتیڤ و چوار چاكبووەوە:
شاری سلێمانی 43 پۆزەتڤ: 28 پیاو و 13 ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان: دوو پۆزەتیڤ و چوار چاكبووەوە: پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ و منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان لە قەزای کەلار.
له‌باره‌ى ئه‌و پشكنینانه‌ى كه بۆ هاووڵاتییان كراوه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “1152 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، 268 هەولێر، 482 سلێمانی، 400 دهۆك، دوو گەرمیان”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتوون، “له ئێستادا 944 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ده‌مێننه‌وه، 205 لە هەولێر، 63 لە سلێمانی، 676 لە دهۆك”.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هه‌زار و 89 تووشبووه، لەنێویاندا 19 مردن هەیە و 448 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا 622 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









