
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنێکی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لەسەر قۆناغی یەکەمی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە راگەیاند و دەشڵێت: شانازی بە راگەیاندنی رێککەوتنەکەوە دەکات و بەمزوانەش سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکرێن.”
وردەکارییەکانی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکە
دوای چەندین رۆژ دانوستانی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگیریی ئەمریکا، میسڕ، تورکیا و قەتەر، هەردوو لا لەسەر قۆناغی یەکەم رێککەوتوون کە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
ئازادکردنی بارمتە و زیندانییەکان: لە بەرامبەر ئازادکردنی 20 بارمتەی زیندووی ئیسرائیلی، ئیسرائیل زیاتر لە هەزار زیندانیی فەڵەستینی ئازاد دەکات، کە 250 کەسیان سزای زیندانیی هەتاهەتاییان هەیە و 1,700 کەسی دیکەشیان دوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستگیرکراون.
کشانەوەی ئیسرائیل: هێزەکانی ئیسرائیل دەکشێنەوە بۆ ئەو هێڵەی کە لەسەری رێککەوتوون.
ئاگریەست و هاوکاری: شەڕ و پێکدادانەکان رادەگیرێن و رێگە بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە دەدرێت.
واژۆکردن: سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاندووە، واژۆکردنی فەرمیی رێککەوتنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میسڕ بەڕێوەدەچێت.
پلانی ترەمپ بۆ داهاتووی غەززە
رێککەوتنەکە بەشێکە لە پلانێکی گەورەتری ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
ئازادکردنی هەموو بارمتەکان.
داماڵینی چەک لە بزووتنەوەی حەماس.
کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
بەڕێوەبردنی غەززە لەلایەن لیژنەیەکی فەڵەستینیی تەکنۆکرات و شارەزایانی نێودەوڵەتی.
دامەزراندنی “ئەنجوومەنی ئاشتی” بە سەرۆکایەتیی ترەمپ و ئەندامێتیی تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، بۆ سەرپەرشتیکردنی ئیدارەی نوێ.
دوورخستنەوەی حەماس لە هەر رۆڵێک لە بەڕێوەبردنی غەززەدا.
کاردانەوەکان
رێککەوتنەکە کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا:
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتەکەی کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی رێککەوتنەکە و گەڕاندنەوەی بارمتەکان.
خەڵکی غەززە: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، هاوڵاتییان لە ناوچەی مەواسی لە باشووری کەرتی غەززە دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد. هاوڵاتییەک وتی: “کاتێک هەواڵەکەم بیست، نەمتوانی کۆنترۆڵی خۆم بکەم و فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتە خوارەوە.”
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازیی لە رێککەوتنەکە کرد و داوایکرد بگەنە ئاگربەستێکی هەمیشەیی و وتی، “دەبێت ئازارەکان کۆتاییان پێبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









