
مەرزی سازان
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات، كردنەوەی مەرزی سازان سەرەڕای ئەوەی دەبێتە مایەی دابینكردنی سەدان هەلی كار و بووژانەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، هاوكات دەروازەیەكی نوێ بەڕووی هەڵەبجەدا دەكاتەوە و لە چەقبەستووی ڕزگاری دەكات.
تاهیر شێخ عیزەدین، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: كردنەوەی مەرزی سازان لە نێوان پارێزگای كرماشان و هەڵەبجە دەبێتە سەرچاوەیەكی گەورەی داهات و بۆ حكومەت و هەروەها دابینكردنی سەدان هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی سنورەكە، بۆیە لەبەر ئەو گرنگییەی كردنەوەی ئەو مەرزە تا ئێستا دەیان جار داوامان لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی كردووە كە ڕەزامەندی بدەن لە كردنەوەی ئەو دەروازە سنورییە، بەڵام لەماوەكانی ڕابردوودا وەك پێویست وەڵامی ئەرێنیمان وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەك تەنها ئێمە لە هەڵەبجە پەرۆشی ئەوەین كە ئەو مەرزە بكرێتەوە، بەڵكوو بەرپرسانی پارێزگاری كرماشانیش بەهەمان شێوە چەندین جار سەردانی هەڵەبجەیان كردووە و داوای كردنەوەی دەروازەی سازانیان كردووە، بۆیە ئێستا كە حكوومەتی هەرێم بڕیاریداوە مەرزی سازان وەك مەرزێكی ناوخۆیی بناسێت، چاوەڕێ دەكەین لەداهاتوودا كار بەو بڕیارە بكرێت و لەمەوبەدوا كارەكانی خێراتر بكرێت.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، مەرزی سازان نزیكترین شوێنە لەنێوان هەڵەبجە بۆ كرماشان، ئەمەش دەبێتە دەروازەیەكی زۆرباش لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بەگشتی و هەڵەبجە و كرماشان بەتایبەتی بۆ ئاڵوگۆكردنی كاڵاو شمەك.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









