
فۆتۆی ماریا کورینا ماچادۆ براوەى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى 2025
SNN
لیژنەی نۆبڵ بڕیاریدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 ببەخشێتە ماریا کۆرینا ماچادۆ، بەهۆی کارە ماندوونەناسەکانی لە پێشخستنی مافە دیموکراسییەکان بۆ گەلی ڤەنزوێلا و خەباتی بۆ گەیشتن بە گواستنەوەیەکی دادپەروەرانە و ئاشتییانە لە دیکتاتۆرییەتەوە بۆ دیموکراسی.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، وەک سەرکردەی بزوتنەوەی دیموکراسی لە ڤەنزوێلا، یەکێکە لە نموونە هەرە نایابەکانی ئازایەتی مەدەنی لە ئەمریکای لاتین لەم ساڵانەی دواییدا کار و چالاکییەکانی لە پێشخستنی دیمکوراسی لە وڵاتەکەیدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە.
لەبارەی بەخشینی خەڵاتەکە بە ماریا لیژنەی نۆبڵی ئاشتی رایدەگەیەنێت، ڤەنزوێلا لە وڵاتێکی تاڕادەیەک دیموکرات و خۆشگوزەرانەوە گۆڕاوە بۆ دەوڵەتێکی دڕندانەی دیکتاتۆری کە ئێستا بە قەیرانێکی مرۆیی و ئابووریدا تێدەپەڕێت.
هاوکات، زۆربەی هاووڵاتیانی ڤەنزوێلا لە هەژارییەکی قووڵدا دەژین، لە کاتێکدا چەند کەسێکی سەرەوە سامانەکانیان قۆڕخ کردووە. دامودەزگا توندوتیژەکانی دەوڵەت دژ بە هاووڵاتیانی خۆی بەکاردەهێنرێت. نزیکەی 8 ملیۆن کەس وڵاتەکەیان جێهێشتووە. ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی سیستماتیک لە رێگەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و رێگەکانی ترەوە سەرکوت کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک داوای کردووە شایەنی ئەوەیە بۆ ئەمساڵ ببێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەهۆی ئەو رۆڵەی لە راگرتنی جەنگ و هێنانە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گێڕاویەتی.
ماریا کورینا ماچادۆ، لەدایکبووی 1967ی ڤەنزوێلایە، ماریا سیاسەتمەدارى ڤەنزوێلا و ئەندامى ئەنجومەنى نیشتمانى بوو، هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ کارە ماندوونەناسەکانی لە پێشخستنی مافە دیموکراسیەکان بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا و خەباتکردن بۆ گەیشتن بە گواستنەوەی دادپەروەرانە و ئاشتیانەی دەسەڵات لە دیکتاتۆریەتەوە بۆ دیموکراسییەت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









