ئەم هەفتەیە هەرێمى کوردستان 120ملیارەکە رەوانەى بەغداد دەکات

SNN-
دوای بڕیاری حکومەتی فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی 8ی ئەمساڵ رەوانەی بەغداد دەکات.
رەوانەکردنی 120 ملیار دینار
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی 8 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بخاتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پارەکە ئامادەیە و هیچ گرفتێک لە رەوانەکردنیدا نییە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکاندا بکرێت و داهاتی نانەوتیی مانگی 8 ئامادە بکرێت.
پەیوەستە بە ناردنی مووچەوە
رەوانەکردنی ئەم داهاتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە راستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لەلایەن بەغدادەوە.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لە 8ی تشرینی یەکەمی 2025 رایگەیاند، “وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب بدرێت.”
• ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە 6ی تشرینی یەکەم، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ رادەستکردنی دەستبەجێی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی 8 و 9 راگەیاندبوو، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەستراوەتەوە بە ناردنی مووچەی هەمان دوو مانگ لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








