تالیبان: تۆڵەی بەزاندنی سەروەری وەڵاتەکەمان لە پاکستان کردەوە

SNN
لە دژی پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن پاکستانەوە، حکومەتی تالیبان رایگەیاند، زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنیان لە دژی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سەر سنوور ئەنجامداوە.
شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادان لە سەر سنوورەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان هاتە ئاراوە و بە وتەی بەرپرسانی تالیبان، لە دژی بەزاندنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەلایەن پاکستانەوە، دەستیان بە ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە کردووە.
میدیای فەرمی تالیبان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە شەڕ و پێکدادانەکاندا 3 بنکە و بارەگای سەربازی پاکستان لەسەر سنوور سوتێندراون و 15 سەربازی ئەو وڵاتەش کوژراون، هاوکات دەستیشیان بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.
تائێستا بەرپرسانی پاکستانی بە فەرمی لەو بارەوە هیچ لێدوان و راگەیەندراوێکیان نەبووە.
ئەم پێکدادانە دوای ئەوە دێت کە چەند هەواڵێک لە بارەی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی پاکستان لە کابۆل و کردنە ئامانجی سەرکردەکانی تالیبانی پاکستان لە خاکی ئەفغانستان بڵاوکرایەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









