نووری مالیکی: بافڵ تاڵەبانی هەمان ڕۆڵی مام جەلال دەگێڕێت

SNN
کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆتایی هات و مالیکی ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی یەکێتی دەکات لە جێگیرکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
دوای کۆبوونەوەکە، نووری مالیکی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد و وتی: “بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کە پێشتر مام جەلال دەیگێڕا.”
وتیشی: “بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆڵێکی کاریگەریی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەبوو، بەهۆی ئەوەوە ئێستا پەیوەندییەکان جێگیرە.”
یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە، بابەتی مووچە بوو. نووری مالیکی ڕایگەیاند: “ڕێککەوتن لەسەر مووچە کراوە.” هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە ڕێککەوتنی نەوت کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی خەڵک و مووچە پارێزراو بێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، مالیکی وتی: “جەخت لە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد دەکەینەوە.” هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەکی دیموکراسیی شارستانی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









