بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم لایەنەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی وڵات و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد بە پێویست زانرا بۆ نەهێشتنی تەواوی بەربەستەکان و پابەندبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و پاراستنی مافی هەموو لایەک کە زامنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی رۆڵی سەرۆککۆماری کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و وتی، یەکێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگدایە، چونکە بەرژەوەندیی گەلەکەمان و خەڵکەکەمان لە بەردەوامی سازان و شەراکەتی راستەقینەدا دەبینینەوە و بەغداد قوڵایی ستراتیجی سیاسیمانە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









