“سەردانەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغدا بەرهەمی باشیان هەبووە”

فۆتۆی کۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرۆکى یەکیتى نیشتمانى کوردستان هەمیشە لەوكاتە هەستیارانەدا سەردانی بەغدای كردووە كە دۆخەکە وای خواستووە كەسێكی بەتوانا بڕواتە بەغدا و كێشەیەكی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیان چارەسەر بكات، دواین سەردانیشی بۆ بەغدا هەر لەو چوارچێوەیەدا بووە.
دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عێرا ق لە فراكسیۆینی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: سەردانەكانی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵاو بڕیار بەدەستدانی بەغدا، لەچوارچێوەی هەستكردنە بە بەرپرسیارێتی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوەیە، چونكە هەركات سەرۆكی یەكێتی هەستی بەوە كردبێت كە دۆخەكە وادەخوازێت بۆ بەرژەوەندی گشتی بچێتە بەغدا بە بێ دوو دڵی ئەو سەردانەی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەردانەكانی پێشووتریشدا كە هاتووەتە بەغدا رۆڵی سەرەكی و یەكلاكەرەوەی هەبوو لە تێپەڕاندی یاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە و یاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ و هەروەها بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و دواین جاریش بۆ بابەتی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەكانی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی نەبووە، بەڵكوو بۆ بەرژەوەندی گشتی بووە و سەرۆكی یەكێتی لەوە تێگەیشتووە كە ململانێكردن لەگەڵ بەغدا هیچ كات لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان نەبووە، بەڵكوو دەبێت كێشەكان بەدانوستان و گفتوگۆ چارەسەر بكرین.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









