
عەلی حەمە سەعید-SNN
ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، بەجۆرێک هەرێم چاوەڕێی عێراقە فەرمانی خەرجکردنی پارە دەربکات، عێراقیش چاوەڕێی هەرێمە 120 ملیارەکە ڕەوانە بکات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو،هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و عێراق لەچاوەڕوانی یەکتردان بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ خەرجکردنی پارەی مانگی هەشتی مووچەی فەرمانبەران، لەکاتێکدا داهاتی نانەوتی كە دەبێت بڕەكەی 120 ملیار دیناربیت ئامادەیە و هیچ گرفتێكیان لە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتی هەرێم بیانووی بۆ نەناردنی ئەو 120ملیارە ئەوەیە کە دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانی خەرجکردنی پارەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دربکات، لەبەرامبەریشدا حکومەتی عێراق بیانووی نەناردنی پارە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە هەرێم 120ملیاردیناری داهاتی نانەوتی ڕەوانەن نەکردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەزارەکی بەڵێنی ناردنی پارەی داوە بۆ مووچەی مانگی هەشت، بەڵام دەبێت بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت بەناردنی پارە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت لەم هەفتەیەدا ئەوبابەتە یەکلایی بکرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









