بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبوسی:بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە.
پەرەپێدانی هەماهەنگی
لە کۆبوونەوەکەدا، کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەی بوون، هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هەردوولا خرایە بەرباس. هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کردەوە بە ئامانجی کارکردنی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
هەڵبژاردنێکی بێگەرد
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکە، پرسی هەڵبژاردن بوو. هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە، کە گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی سەرجەم هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات.
پابەندبوون بە دابینکردنی مووچە
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتیی دووپاتکردەوە و وتی: “یەکێتی پابەندە بە بنەما نیشتمانییەکانەوە و بەرژەوەندیی خەڵکەکەمان لە بەغدا دەبینێت. بۆ ئەوەش بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکەکەمان و زامنکردنی ژیانیان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









