کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین شارەکان دەگرێتەوە و باران لە شاخەکان دەبارێت

SNN
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی کاریگەریی خۆڵبارین لە سەنتەری پارێزگاکان دەدات و پێشبینیی بارینی نمەبارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات.
لەسەنتەری شارەکان خۆڵدەبارێت
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە، سبەی دووشەممە، ئەگەری بەرزبوونەوەی کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و سەنتەری پارێزگاکان هەیە، بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
باران لە ناوچە شاخاوییەکان
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبنەوە. بەڵام سبەی دووشەممە، بەهۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاوازەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر، لە کاتەکانی بەرەبەیاندا نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
پلەکانی گەرما دادەبەزن
هاوکات لەگەڵ بارانبارین و خۆڵبارینەکە، پلەکانی گەرما سبەی دووشەممە نزم دەبنەوە. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان، هەولێر و زاخۆ دەبێت، لە کاتێکدا نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت.
کەشناسیی عێراقیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە سبەی باران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە کۆتایی هەفتەوە پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی گشتیی عێراق بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









