
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن لە تەلئەبیب نیشتەوە.
“جەنگ کۆتایی هاتووە”
دۆناڵد ترەمپ لەناو فرۆکەکەیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هەوڵدەدەین هەمووان دڵخۆش بکەین و کار بکەین بۆ یەکگرتنی موسوڵمان، جوولەکە و هەموو پێکهاتەکانی دیکە.
دواتر سێ جار لەسەریەک بە رۆژنامەنووسانی وت” جەنگ کۆتایی هاتووە و دڵنیام لە سەرکەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس.”
وتیشی: چەندین سەدەیە جەنگ بەردەوامە و خەڵکی بێتوانا کردووە، بۆیە دڵنیام لەمەودوا ئاگربەست سەرکەوتوو دەبێت و چیتر ئەم گرژیانە بەردەوام نابن.”
“دەچمە میسر”
ئەوەی لە غەززە و ئیسرائیل روویداوە لە هیچ جێگەیەکی جیهان نەبووە، ئەم هەموو کێشە ئایینی و نەتەوەییە بێ وێنەیە، هەر بۆیە هەوڵدەدەین دەستەیەک بۆ بەرێوەبردنی ناوچەکە پێکبهێنین و بە یەکجاری جەنگ لەم ناوچەیە دوور بخەینەوە.
وتیشی: کوژرانی زیاتر لە 60 هەزار کەس و ئاوارەبوونی 2 ملیۆن کەس، دواتر گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵە وێرانەکانیان هەستێکی زۆر ناخۆشە و دەبێت کۆتایی پێبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میسر لەگەڵ سەرکردەکان کۆدەبمەوە.
ترەمپ وتارێکی دەبێت
ئەمە یەکەم سەردانی ترەمپە بۆ ئیسرائیل لەوەتەی بووەتەوە سەرۆکی ئەمریکا و بڕیارە کاتژمێر 11:00 بە کاتی هەولێر و غەززە، لە پەرلەمانی ئیسرائیل، ناسراو بە “کنێست،” وتارێک پێشکێش بکات.
دواتر ترەمپ لە کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت و لە 01:45 دەگاتە میسر بۆ بەشداری لە لووتکەی ئاشتی، کە ئەمریکا و میسر سەرۆکایەتیی دەکەن.
پاشان راستەوخۆ لە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بەرەو ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









