
SNN-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستیکرد بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و رایگەیاند، هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوت بە نرخی 104 هەزار دینار وەردەگرێت، لە کاتێکدا نرخەکەی لە بازاڕدا گەیشتووەتە 165 هەزار دینار.
دەستپێکردنی پرۆسەکە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، راپەڕین، گەرمیان و زاخۆ دەستپێدەکات. رونیشیکردووەتەوە کە پشکی هەر خێزانێک یەک بەرمیل (200 لیتر) دەبێت.
جیاوازیی نرخ لەنێوان حکومەت و بازاڕدا
نرخی یەک بەرمیل نەوت کە لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت 100 هەزار دینارە و چوار هەزار دیناریش کرێی گواستنەوەی بۆ زیاد دەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە بازاڕەکاندا نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 180,000 هەزار دینار، کە هۆکارەکەی بۆ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەی دابینکردنی نەوتەکە
دابینکردنی ئەم بڕە نەوتە بەشێکە لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، کە بەپێی رێککەوتنەکە، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێم (بەنزین، نەوتی سپی و گازوایل) تەرخان دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









